تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێك ئازاده، كه بۆ هه‌ڵپه‌ساردن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گەڵ یه‌كێتی بدات.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، بزووتنه‌وه‌كه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات بۆ كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنه‌كه سیاسیه‌كه‌ی له‌گه‌ل یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. رێواز فایه‌ق، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌ریم و هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی له‌گه‌ل یه‌كێتی رایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پارتێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆیه و ئازاده له وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێك بۆ كشانه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، وه‌ك یه‌كێتی رێزی هه‌ر بڕیارێكیان ده‌گرین.
سه‌باره‌ت به دروستبوونی ده‌نگ له‌ناو گۆڕان بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌یان له‌گه‌ل یه‌كێتی، رێواز فایه‌ق گوتی، هۆكاره‌كه‌ی بۆ تێكچوونی بارودۆخی سیاسی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌ر حزبێك دەیه‌هه‌وێ خۆی له به‌رپرسیاره‌تی بدزێته‌وه. هه‌روه‌ها بۆ ئاماده‌كاری یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، كه ڕه‌نگه پێیان وابێ به هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان قازانج ده‌كه‌ن.
رێواز فایه‌ق ئەوەشی نەشارده‌وه، كه باڵاده‌ستبوونی پارتی له كوردستان به‌ربه‌ست دروستكردنی بۆ رێككه‌وتنه‌كه له‌ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ناوخۆی یه‌كێتیش دوو ئاراسته بووه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێکی دیكه‌یه له هۆكاره‌كان.