نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبوونەوە و باسی بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
رۆژی چوارشه‌ممه ١٣-١٢-٢٠١٧، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برۆنۆ ئه‌نتۆنیۆ باسكوینۆ، باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا له عێراق و سیرینا مۆرۆنی، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا به‌رده‌وام بن و زیاتر بره‌ویان پێبدرێت هه‌موو ئاماده‌یى و هاوكارییه‌كى خۆى دووپاتكرده‌وه و رێز و خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی كه وێڕاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆخێكی سه‌خت، له هه‌وڵى پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامدایه.
لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك باڵیۆزی نوێى وڵاته‌كه‌ى له عێراق لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌موو پشتگیرییه‌كیشى بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشاندا.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیای به‌رز نرخاند و خواستى هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووریدا ده‌ربڕی. هیوای خواست دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی عێراق به‌ره‌و ئارامبوونه‌وه بڕوات به شێوه‌یه‌ك سه‌رمایه‌دارانی ئیتاڵی بتوانن وه‌به‌رهێنان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.