حەشدی شەعبی بە نیازی جەنگێکی دیکەیە لە خورماتوو

0

نوچەنێت-هەولێر

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە قەزای خورماتوو  رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، حەشدی شەعبی لە بەغداوە هێزی پشتیوانی نوێیان هێناوەتە قەزاکە و گوتوویانە، کە بە نیازی جەنگێکی نوێن.

سەرجاوەکە ئاشکرای کردووە، ئەو هێزەی میلیشیا شیعەکان چەکی قورس و سووکیان پێیە و بە نیازی هێرشی نوێن لە نزیک خورماتوو.

میلیشیا شیعەکان گوتوویانە ئەوان ئامانجیانە هێرش بکەنە سەر ئەو گروپە نوێیەی ئالای سپییان هەڵکردووە و دەگوترێ لە دەوروبەری خورماتوو خۆیان رێکخستووەتەوە.

لەدوای ئەوەی بە رێککەوتنی کەسانێکی ناو لایەنێکی دیاریکراو، پێشمەرگە لە خورماتوو کشایەوە، ماڵ و موڵکی کوردانی ئەو قەزایە لەلایەن تورکمانە شیعەکانەوە سوتێنرا و تەقێنراونەوە و دواتریش چەند گولـلەهاوەنێک رەوانەی گەڕەکە تورکمان نشینەکان کرا، بە گشتی دوای کشانەوەی ئاساییش دۆخی ئەمنی شارەکە جێگیر نییە و گروپی چەکداری نوێش لە ناوچەکە پەیدا بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com