قارەمان قادر: گەڕانەوەی رێباز حەملان رێباز هیچ پەیوەندیەکی بە گۆڕانەوە نییە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەگەر لە ئێستادا رێباز حەملان بەبێ بزووتنەوەی گۆڕان، پۆستی وەزیری دارایی وەربگرێت، دوور و نزیك هیچ پەیوەندیەکی بە گۆڕانەوە نییە.

هەر ئەمڕۆ میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویانکردەوە، کە رێباز حەملان وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ، وەک وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستبەرکاربووە. ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٨-٩-٢٠١٧، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان وازهێنانی لە بزووتنەوەکە راگەیاند.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، قارەمان قادر، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی هەواڵی گەڕانەوەی رێباز حەملان، وەك وەزیری دارایی بۆ ناو حکومەت رایگەیاند “هەرکاتێك بزووتنەوەی گۆڕان بەفەرمی بگەڕێتەوە ناو حکومەت، رێباز حەملان وەك وەزیری دارایی لە سەر ئیستحقاقاتی گۆڕان ناگەڕێتەوە، چونکە ئەو دەستیلەکارکێشاوەتەوە و بەدیلێک لە شوێنەکەی دادەنرێت”. 

قارەمان قادر ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر لە ئێستادا رێباز حەملان، بەبێ گۆڕان، پۆستی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم وەربگرێت، دوور و نزیك هیچ پەیوەندیەکی بە گۆڕانەوە نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com