شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، شاندێکی پەرلەمان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوان هەولێر و بەغدایە.

ئەمرۆ چوارشەممە ١٣-١٢-٢٠١٧ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە، پەرلەمانی کوردستان، بۆ تاووتوێکردنی دۆخی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شێرکۆ جەودەت، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی و سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم، لە سەر پێشنیار پەرلەمانتاران، داوامان کرد شاندێکی پەرلەمانی دروستبکرێت، بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات، ئەوانیش بە خۆشحاڵیەوە رەزامەندییان نیشاندا”.

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە، لەبارەی ئامانجی سەردانی شاندەکەی پەرلەمان بۆ بەغدا دەڵێت “مەبەست لێی تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوان هەولێر و بەغدایە، بۆ ئەوەی دانوستانەکان زووتر دەستپێبکات و کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق چارەسەر بکرێت و ئەو بیانوانەی، کە لە لەبەیندا هەن بخرێنەڕوو، بۆئەوەی بزانین چی بکەین”.

سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە ئاماژە بەوە دەکات، کاتی سەردانی شاندەکە دیارینەکراوە و ئامادەکاری دەکەن بۆ دیاریکردنی کاتی سەردانەکە و دروستکردنی شاندەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com