تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یەنێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌م پێگه سیاسی و ئابوریه‌ی هه‌رێمی كوردستان بمێنیته‌وه پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هه‌رێم ته‌بابین و چاكسازی بنه‌ره‌تی بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/12/2017 فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پرۆژه‌یه‌كی گشتگیر و چاكسازی ڕاگه‌یاند بۆ جێبه‌جیكردنی پرۆژه‌كه‌ی، یه‌كگرتوو داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و لایه‌نكانی هه‌ڕیم كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، به‌هزاد ده‌روێش، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كگرتوو و چۆنیه‌تی جێبه‌جیكردنی رایگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه چاكسازیه‌ی، كه ئه‌مڕۆ رامانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بێت‌و جێبه‌جی بكرێت، مانگانه 635 ملیۆن دۆلار بۆ خه‌زینه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌یش به چاكسازی كردن ده‌بێت له كه‌رتی نه‌وت و پاككردنه‌وه‌ی لیستی موچه‌خۆران و رێكخستن و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی خاڵه سنوریه‌كانی و داهاتی ناوخۆ و باجه‌كان و … هتد ده‌بێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌یان داوای هاوكاری له فراكسیۆنه‌كانی دیكه و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌ریمی كورددستان ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ هه‌رێم ئه‌م پێگه سیاسی و ئابوریه‌ی هه‌رێمی كوردستان بمێنێته‌وه پێویسته پشتگیری هه‌وڵه‌كانی چاكسازی بكه‌ین و یه‌كڕیزی ناوخۆی به‌ده‌ست بێنین، بۆئه‌وه‌ی چیتر هه‌ڕیم و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌غدا لاواز نه‌بین.