تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و ووزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و نه‌وته‌ی ڕۆژانه ده‌گاته پارێزگای سلێمانی ڕیژه‌یه‌كی كه‌مه، هه‌فتانه كۆی ده‌كه‌ینه‌وه دواتر دابه‌شی ده‌كه‌ین.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، وزاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان نه‌یتوانیوه ساڵانه نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هانیشتمانیاندا دابه‌شبكات، ئه‌وه‌ی، كه دابه‌شده‌كرێت رێژه‌یه‌كی كه‌می نه‌وته، كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی ده‌ینێرێت.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.غالب محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له‌و پارێزگایە رایگه‌یاند: ڕۆژانه له 3-5 ته‌نكه‌ر نه‌وتی سپی له به‌غداوه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مه‌ش ریژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه، ناچارین ئه‌و نه‌وته نیردراوه بۆ هه‌فتانه كۆبكه‌ینه‌وه و دواتر دابه‌شی بكه‌ین، كه ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یكی زۆر خاوە.
غالب محمد راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی گه‌شتوه‌ته ناو شاری سلێمانی و سه‌ره‌تا له شوێنه سارده‌كان و به‌رزایه‌كانی سلێمانیه‌وه ده‌ستمان پێكردووه، له ئێستادا له سنوری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی دابه‌شكردن هه‌یه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م رێگایه‌ی ئێستا بۆ دابه‌شكردنی نه‌وت چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یە پاڵاوگه‌ی بازیان و سورقاشان هاوكاری بكرێن به نه‌وتی خاو له‌وێوه نه‌وتی سپی دابه‌شبكه‌ین.