تیلێرسۆن: پشتیوانی کورد بوون و بە پشتیوانیشی دەمێننەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پشتیوانی کورد بوون و بە پشتیوانیشی دەمێننەوە. دەشڵێت، ئێستا پشتیوانی کورد دەکەن بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق، کە هەرگیز بەتەواوی جێبەجێنەکراوە.

رێکس تیلێرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە گوتارێکدا لە دامەزراوەی ئەتڵانتیک کاونسڵ رایگەیاند: سیاسەتی ئەمریکا هەمیشە عێراقێکی یەکگرتوو بووە، بەڵام گشتپرسی سەربەخۆیی کە بەرپرسانی کورد لە هەرێمی کوردستان ئانجامیاندا، پارچەپارچەکردنی ئەو عێراقە یەکگرتووە بوو، ئێستاش کار لەسەر ئەو پرۆسەیە دەکەین لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەی دڵنیابین هەردوولا پێکەوە دەمێننەوە.

تیلێرسۆن گوتی “ئێمە پشتگیری نە‌هێشتنی ئاڵۆزییەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆ دەکەین بەپێی دەستووری عێراق، کە هەرگیز بە تەواوی جێبەجێنەکراوە”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێمە لە پشتی کورد بووین و هەرواش دەمێنینەوە، بۆ ئەوەی پشتوانیان بین بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق، کە ئەگەر بە تەواوی جێبەجێبکرێ ئەوە دەست دەخاتە سەر ژمارەیەک لە داوا و سکاڵاکانی گەلی کورد کە پێشتر هەیانبووە و هیواخوازین ئەو سیاسەتەش ببێتە هۆی یەکگرتوویی عێراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com