سبەینێ حکومەت و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣-١٢-٢٠١٧، شاندێکی ئەنجومەنی وەزیرانی دەچێتە پەرلەمان و لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆببێتەوە. ئەندامێکی فراکسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت “وەکو فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی پڕۆژەیەکی چاکسازییمان ئامادەکردووە و ناوەڕۆکی پڕۆژەکە رادەگەیەنین”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بەهزاد دەروێش ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بچێتە پەرلەمان و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆببێتەوە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە سەرخەرجی و داهات بۆ شەش مانگی داهاتوو”.

هەروەها بەهزاد دەروێش دەڵێت “شاندەکەی حکومەت پێکدێت، لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکەی، هەروەها وەزیری سامانە سرووشتییەکان، وەزیری دارایی بەوەکالەت و وەزیری پلاندانان”.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند “جیا لەو کۆبوونەوەیە، وەکو فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی پڕۆژەیەکی چاکسازی سیاسی و ئابووریمان ئامادەکردووە و بەنیازین ئەمڕۆ لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی پڕۆژەکەمان له‌ په‌رله‌مان رابگەیەنین، کە ٩ تەوەر لەخۆدەگرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com