تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كم پێنه‌گه‌یشتووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و كۆنتڕۆڵكردنی شاری كه‌ركوك و به‌شێكی زۆی بیره نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به هه‌وڵه‌كانی كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ دابینكردنی موچه به‌و داهاته‌ی، كه له به‌رده‌ستیایه‌تی، كه ریژه‌ی 50% كه‌می كردووه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دلێر ماوه‌تی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كیتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ زانیاریه‌كم به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پاشه‌كه‌وتكردنی به‌شێك له موچه‌كانیان.
ده‌رباره‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، كه دوو مانگه دابه‌شنه‌كراوه گوتی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی به ده‌سته‌وه نه‌ماوه و چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق.
دلێر ماوه‌تی ئاشكراشی ده‌كات، له‌گه‌ل ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و وڵاتانی بیانی، له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی گفنوگۆی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، به‌ڵام به دووری ده‌بینم هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێبكاته‌وه.