نوچەنێت-دی سایت
پەرلەمانی ئەڵمانیا، بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ئەم وڵاتەی لە عێراق، ئەفغانستان، مالی و دەریای مەدیتەرانە و هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی پشتیوانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، درێژ کردەوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنانە، کە هەفتەی داهاتوو ماوەکەی کۆتایی پێدێ، بە پێی بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا، تا کۆتایی مانگی ئەپریل بەردەوام دەبن. دوای ئەوەی، کە دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا، کە تا ئەو سەروبەندی پێکدێت، دەبێ دەرباری درێژکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بڕیاری خۆی بدات.
هەروەها بە پێی بڕیاری ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا، راهێنانی سەربازی بە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە.
پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیارە دەربارەی درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە لە سودان و سودانی باشور، سبەی کۆبێتەوە و بڕیاری کۆتایی بدات.