تاگور شەش رۆژە لە زیندانی دهۆکە

0

نوچەنێت
دوای شەش رۆژ لە دەستگیرکردنی چالاكوانێكی شاری دهۆك، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شارەكەوە، سەرچاوەیەكی ئەمنی دەڵێت، ئەو كەسە بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێ‌.

كازم شوكری خەڵكی شاری دهوكە و چەند ساڵێكە پاسەوانی سنوورە لەسەر میلاكی وەزارەتی بەرگریی عێراق، دەوامەكەشی لە سنووری پارێزگای سلێمانییە. بەگوێرەی زانیارییەکان، تاگور لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خۆی وەك چالاكڤانی سیاسی دەناسێنێ‌ و بەشداری زۆربەی بۆنەكانی پەكەكە دەكات. ناوبراو بەردەوام هاتووچۆی قەندیل و مەخموری كردووە و لەگەڵ پەكەكە دانیشتووە، بۆیە ئاسایش دەیەوێ‌ لەوبارەیەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكات.

سەرلەبەیانی رۆژی ٧-١٢-٢٠١٧ چالاكوانێكی دانیشتووی دهۆك بەناوی كازم شوكری، ناسراو بە “تاگور زەردەشت” لە ماڵەكەی خۆی لە شاری دهۆك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا.  هەر دوای دەستگیركردنەكەی، میدیاكانی سەر بە پەكەكە بڵاویان كردەوە كە تاگور بەهۆی نوسینەكانی لە سۆشیال میدیا، كە رەخنەی لە دەسەڵاتی كوردی گرتووە، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیركراوە، بەڵام سەرچاوەیەكی ئەمنی رەتیكردەوە دەستگیركردنی تاگور پەیوەندی بە نوسینەكانییەوە هەبێ‌.

یەشار كازم، كە كوڕی تاگوورە بە (رووداو)ی راگەیاندووە “باوكم بێجگە لەو جارە، دوو جاری دیكەش دەستگیركراوە، یەكەمیان ساڵی 2009 لە رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ دەستگیركرا و نزیكەی 20 رۆژ لە زیندان هێشتیانەوە، دووەمجاریش لە ساڵی 2012 دەستگیركرا و ئەوكاتیش چەند رۆژێك لە زیندان هێڵدرایەوە. ئەمجارەش كە دەستگیر كراوە، نازانین بۆچی دەستگیركراوە و لە كوێیە”.

یەشار دەڵێت، دوای دەستگیركردنی باوكی، چەند جارێك هەوڵیان داوە بیبینن، بەڵام رێگەیان پێنەداون. ئەو دەڵێت: “دەزانین ئەویان برد بۆ ئاسایش، چەند جارێك سەردانی ئاسایشمان كرد، بەڵام رێگەیان پێنەداین بیبینین، ئێمە دەمانەوێ‌ بزانین چی كردووە و لەسەر چی دەستگیریان كردووە، بەڵام وەڵاممان نادەنەوە”. دەڵێت تاوەكو ئێستا كەس لە خێزانەكەی تاگووری نەبینیوە، بەڵام زانیارییان هەیە، لەو رۆژەی دەستگیركراوە، مانی لە خواردن گرتووە.

سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکە وابڵاوكراوەتەوە، كە تاگور بەبێ‌ بڕیاری دادوەر دەستگیركراوە، بەڵام سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەوەی رەتكردەوە و گوتی “بە بڕیاری دادوەر دەستگیركراوە و بەپێی یاسا لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێ‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com