نوچەنێت: تایبەت
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاربوو، رۆژی چوار شەممە ١٣-١٢-٢٠١٧ پەرلەمان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەندامبدات، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو، ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتییش دەڵێت، هۆکارەکەی بەهۆی تەواو نەبوونی راپۆرتی یاسای لێبوردنی گشتی بووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیلان جەعفەر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمان رایگەیاند “پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتی، لەبەرنامەی کاری پەرلەمان دابوو، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی راپۆرتی یاسای لێبوردنی گشتی، کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ رۆژی یەكشەممەی داهاتوو”.
شیلان جەعفەر گوتیشی “لیژنەکانی یاسایی، ناخۆ و مافی مرۆڤ، تایبەت بەو پرسە، ئێستا لە کۆبوونەوەدا بۆ تەواوکردنی راپۆرتەکە، بۆ ئەوەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەربکرێت”.