نوچەنێت
ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی لە هەولێر کرایەوە، ئامانج لە کردنەوەی ئەنستیتۆکە، راهێنانە بە کارمەندانی حکومەت لە بوارەکانی کارگێڕی و دارایی و ئایتی و بابەتە تەکنییەکانی دیکە.
ئەمڕۆ (سێشەممە 12-12-2017)، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک وەزیر، فەرمانگەیەکی نوێی حکومی بەناوی (ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی) کرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنستیتۆکە بە هاوبەشی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور بنیاتنراوە، بۆیە ئەمڕۆ لە رێوڕەسمی کردنەوەیدا بەرپرسانی کۆنسوڵخانەی کۆریاش ئامادەبوون. کاری ئەنستیتۆکە راهێنان دەبێت لە بواری کارگێڕی و دارایی و ئیدارەی حکومی بە کارمەندانی حکومەت.