رێنماییەک لە وەزارەتی داراییەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێنماییەکدا رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە بە راگرتنی دانان و دامەزراندن لە بڕی دانان بۆ موچەخۆر لە گشت بوارەکان، کە پارە لە بودجەی گشتی وەردەگرێت لەژێڕ ھەر ناونیشانێکدا بێت.

بوگوێرەی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کە  واژوی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەتی بەسەرەوەیە، تایبەتە بە ڕاگرتنی دانان و دامەزراندن لە بڕیدانان بۆ موچەخۆر.

لە ڕێنماییەکەی وەزارەتی داراییدا ھاتووە، ئاماژە بە بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە ١٢١ لە ٢٠١٧/١١/٢٠ و نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٥١١٤ لە ٢٠١٧/١١/٢٦ بڕیاردراوە بە راگرتنی دانان و دامەزراندن لە بڕی دانان بۆ موچەخۆر لە گشت بوارەکان، کە پارە لە بودجەی گشتی وەردەگرێت لەژێڕ ھەر ناونیشانێکدا بێت و بەھەرشێوەیەک لە (موچە، دەرماڵە، بەخشین، ھاوکاری، خانەنشینی، موچەی کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە موچە خۆری ھەمیشەیی و کاتی و گرێبەستیشەوە) لە کاتی چۆڵبوونی میلاکی ھەر موچەخۆرێک بە ھیچ شێوەیەک و لەژێر ھیچ پاساوێکدا جێگەکەی پڕ ناکرێتەوە.

لە رێنماییەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ھەر بڕیارێک و فەرمانێک پێچەوانەی ئەم بابەتە دەربچێت، کاری پێ ناکرێت و بە ھەڵوەشاوە دادەنرێت و ئەو کەسەشی بە پێچەوانەی ئەم بابەتە دادەمەزرێندرێت، ھیچ مافێکی ناکەوێت و ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی دارایی جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئەم ڕێنماییە لە بەرواری ٢٠-١١-٢٠١٧ەوە کاری پێ دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com