
گۆڕان: مالیکی هێرشی سەربازی دەکاتە سەر کودستان
پێشمەرگە داوا دەکات کورد رێنیشاندەری عێراق نەبن
نوچەنێت
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عیراق پێشبینی كرد نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر له‌ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، لەبەرانبەریشدا بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند کورد داوای شەڕی نەکردووە، بەڵام لەکەسیش ناترسێت داواش دەکات کورد نەبنە رێنیشاندەری سوپاسی عێراق.
حاكم شێخ له‌تیف له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌ندێك له‌ره‌فتاره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالكی له ره‌فتاره‌كانی حكومه‌تی به‌عس ده‌چێت.
هه‌روه‌ك پێشبینیشی كرد كه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا حكومه‌تی عیراقی هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان بێ ئاگایی خۆی ده‌ربڕی له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌لام پێشبینی كرد كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه سالێك نه‌خایه‌نێت.
لەلایەکی ترەوە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی هه‌رهێرشێكی سه‌ربازی كه له‌لایه‌ن سوپای عیراقیه‌وه بكرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
لیوا ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كورد داوای جه‌نگ ناكات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌كه‌س ناترسێت.
وتیشی، هه‌ر كاتێك سوپای عیراق هێرشی سه‌ربازی كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا كات به‌فیرۆ ناده‌ن و به‌توندترین شێوه وه‌لامی ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان هیواشی خواست شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هه‌ولیرو به‌غدا دروست نه‌بێت ودووپاتیشی كرده‌وه كه، هێرشی سوپای عیراقی بۆ سه‌ر كوردستان نابێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌رێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای عیراقی ئه‌و توانایه‌ی نیه هێرش بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌شكرد كه، رێژه‌ی كورد له سوپای عیراقی‌دا زۆر كه‌مه‌و لێشی بێزار نابن و داواشی كرد كورد له‌به‌غدا نه‌بنه رێنیشانده‌ری سوپای عیراقی.