نوچەنێت
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر خوێندکارانی زانکۆ رژاونەتە لە سەر رێگای هەولێر – کەرکوک و دژی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆپیشاندان دەستپێکرد.
خوێندکارانی زانکۆ لە خۆپیشاندەران ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەوەڵامی ئەوەی عەبادی لە وتاری سەرکەوتن بەسەر داعشدا رۆڵی پێشمەرگەی نادیدە گرتووە و ناوی هەموو هێزەکانی یەک بە یەک هێناوە، بەڵام تەنیا سوپاس و ستایشی پێشمەرگەی نەکردووە.