تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌لی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته هه‌ریمی كوردستان به ووردی هه‌نگاوبنێت، خۆی بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی دوای ده‌رچوونی عیراق له ژێر ده‌رچوونی چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاماده‌بكات.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی عێراقی له ژێر چاودێری به‌ندی 7ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رهێنا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، زانا ڕۆستایی، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عیراق، سه‌باره‌ت به ده‌رهێنانی عیراق له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: ده‌رهێنانی عێراق له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ڕیمی كوردستان هه‌یه، چونكه عێراق ده‌ستكراوه‌تر ده‌كات، بۆیه پێویسته هه‌رێمی كوردستان به ووردی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی دوای ئه‌م هه‌نگاوه ئاماده‌بكات.
زانا ڕۆستای ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا عێراق وڵاتێكی خاوه‌ن سیاده‌یه و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش وه‌ك پاڵپشتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یه بۆ عێراق، عێراق به‌هێزتر ده‌كات و ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ریمی كوردستان.