نوچەنێت: تایبەت
سهرۆكی لیژنهى پیشهسازى و وزه لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە عێراقدا دەستور زۆر کاری پێناکرێت و مەسەلەی یاسا و سەروەری یاسا زۆر پێوە پابەند نابن.
رۆژی شەممە ٩-١٢-٢٠١٧، جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە عێراق و ئێران رێککەوتننامەی هەناردەکردنی نەوتیان لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بۆ ئێران واژۆکردووە، بە بڕی ١٥ تاوەکو ٦٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەم بڕەش قابیلی زیادکردنە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. شێرکۆ جەودەت، ئەندام پەرلەمانی یەکگرتووی ئیسلامی و سهرۆكی لیژنهى پیشهسازى و وزه لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی دەستوری بوونی رێککەوتننامەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی کێڵگەکانی کەرکوک لەنێوان عێراق و ئێران بەبێ هەرێم رایگەیاند “لەم بابەتەدا دەستور مەتاتییە، چونکە دەستور قسەی خێرایی تێدا نەکردووە، تەنهائەوە نەبێت، لە ماددەکانی ١١١ و ١٢باس لەوە دەکات، کە کێڵگەکانی پێش ٢٠٠٣ لە عێراق، بەغدا بۆی هەیە خۆی ئیدارەی بکات و وەبەرهێنانی تێدا بکات”.
هەروەها دەڵێت “لە ماددەکانی ١١١ و ١٢ هاتووە، کێڵگەکانی دوای ٢٠٠٣ هەرێم بۆی هەیە ئیدارەی بکات و وەبەرهێنانی تێدابکات بە تەنسیق لەگەڵ بەغدا”.
شێرکۆ جەودەت، ئاماژە بەوە دەکات، کە لە عێراقدا دەستور زۆر کاری پێناکرێت و مەسەلەی یاسا و سەروەری یاسا زۆر پێوە پابەند نابن.