تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك یه‌كگرتوو گله‌یمان له براده‌رانی لیستی كۆمه‌ل هه‌یه، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ده‌كری ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه بن، بۆیه لیژنه‌یه‌كی باڵای یه‌كگرتوو و كۆمه‌ل چاره‌نوسی لیسته‌كه یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌هدی مه‌حمود، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له پشكی یه‌كگرتوو، سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی لیستی خزمه‌تی كۆمه‌ل و یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه باڵاكه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردووی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی دا، هه‌ردوولا گه‌یشتنه دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ گوێگرتن له گله‌یی هه‌ردوو لیستی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌ناو فراكسیۆنی خزمه‌تدا. ئێمه وه‌ك یه‌كگرتوو گله‌یمان له براده‌رانی لیستی كۆمه‌ڵ هه‌یه و ده‌كری ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌بن.
مه‌هدی مه‌حمود ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا لیژنه باڵاكه‌ی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ لیستی خزمه‌ت كۆببنه‌وه و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار له مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه‌ی لیسته‌كه ده‌درێت.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ره‌تیشیكرده‌وه له ئێستادا لیستی خزمه‌ت هه‌ڵوه‌شابێته‌وه و گوتی، له ئێستادا لیستی خزمه‌ت هه‌ر ماوه و به فه‌رمی هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌دا بڕیار له چاره‌نوسی لیسته‌كه ده‌درێت.