ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕان: دوای کۆنگرەی یەکێتی حاڵی رێکەوتنەکەمان لەئێستا باشترنابێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، لەو بڕوایەدا نیم کۆنگرەی یەکێتی ئومێد بەخش بێت، بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنە هاوبەشەکەی یەکێتی و گۆڕان و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ رووبدات.

لە رۆژی ١٧-٥-٢٠١٦، بەئامادەبوونی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نبیشتمانی کوردستان لە دەباشن یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان رێککەوتنێکی ٢٥ خاڵی لەلایەن نەوشیروان مستەفا، رێكخەری كۆچكردووی گۆڕان و كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتییەوە واژۆ كرد.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، جەعفەر خەیات، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لەبارەی داهاتووی رێککەوتنە ٢٥ خاڵیەکەیان لەگەڵ یەکێتی لە دوای کۆنگرەی یەکێتی رایگەیاند “ئەگەر هەمان دەمووچاوەکانی پێشوو ببنەوە مەکتەبی سیاسی یەکێتی، حاڵی رێکەوتنەکەمان لەئێستا باشتر نابێت، چونکە تائێستا تەنها یەك خاڵی رێککەوتنەکە جێبەجێکراوە، ئەویش سەرکردایەتییە هاوبەشەکەیە”.

جەعفەر خەیات دەڵێت “کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان بەشێوەیەکی سارد بەڕێوەدەچێت و هیچ بەرەوپێش چونێکی بەخۆیەیەوە نەبینیوە، بۆیە لەو بڕوایەدا نیم کۆنگرەی یەکێتی ئومێد بەخش بێت، بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ رووبدات”.

ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی گۆڕان جەختی لەوە کردەوە و گوتی “هەرکات  کەسەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گۆڕدران، ئەوکات ئێمە لەگەڵ ئەوان مامەڵە دەکەین، ئەگەر باشتر هاتنە پێشەوە، ئێمە ئامادەین هەنگاوی باشتر بنێین بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، چونکە ئێمە پێمان خۆشە لەگەڵ هەموو حزبەکان پەیوەندیمان باشبێت، بەتایبەتی لەگەڵ یەکێتی”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com