پەرلەمانتارێک: پێشمەرگە پێویستی بە ستایشکردنی کەسانی وەک عەبادی نییە

0

نوچەنێت: تایبەت

پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت، عەبادی چاوی بە ئازایەتی و قارەمانێتی پێشمەرگە هەڵنایەت بۆیە ستایشی رۆڵی پێشمەرگە ناکات. دەشڵێت “پەرلەمانتارێک: پێشمەرگە پێویستی بە ستایشکردنی کەسانی وەک عەبادی نییە”.

ئه‌مڕۆ شەممە ٩-١٢-٢٠١٧، حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق، په‌يامێكى به‌ناوى وتارى سه‌ركه‌وتن بڵاوكرده‌وه‌ و تێيدا، ستایشی زۆربەی هێزە عێراقی و میلیشیاکانی کرد، بەڵام ناوی هێزى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش باس نەكرد.‌

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نازم هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، لە بارەی ناو نەهێنانی پێشمه‌رگه‌ رایگەیاند “پێشمەرگە پێویستی بە ستایشکردنی کەسانی وەکو حەیدەر عەبادی نییە، چونکە پێشمەرگە بەرگری لە خاکی کوردستان کردووە، ئێستا هەموو دنیا ستایشی رۆڵ و قارەمانێتی و بوێری پێشمەرگە دەکات، بەڵام بەداخەوە بۆ عەبادی، کە غرور گرتوویەتی و ئەمەش تاسەر نابێت”. 

هەرکی شتێك بەبیری عەبادی دێنێتەوە و دەڵێت “عەبادی خۆی باش دەزانێت، ئەگەر ئازایەتی پێشمەرگە نەبوایە نەیدەتوانی بگاتە موسڵ و دەوروبەری، ئەو چاوی بە ئازایەتی و قارەمانێتی پێشمەرگە هەڵنایەت بۆیە ستایشی رۆڵی پێشمەرگە ناکات”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی پارتی ئاماژە بەوە دەکات، کە راگەیاندنی کۆتاییهێنانی داعش لە عێراق لەلایەن عەبادیەوە، خۆڵکردنە چاوی خەڵکە و بانگەشەیە بۆ هەڵبژاردن، چونکە هێشتا داعش کۆتایی پێنەهاتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com