حکومەتی هەرێم قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری داوە بە خەرجکردنی پێنج ملیۆن دینار بۆ هەر خێزانێكی شەهیدانی كەركوك و خورماتوو.

لە دوای روداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوونی کێشە و گرفتی خەڵکی دوز خورماتوو و پارێزگای کەرکوك و ئاوارەکانی ئەو سنورانە، لێژنەیەکی پێکهێنا بەسەر پەرشتی محمودی حاجی ساڵح، دوای تەواو بوونی راپۆرتی لیژنەکەش ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردا بە قەرەبووکردنەوەی کەس و کاری شەهیدانی ئەو رووداوانە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند “لە سەر پێشنیاری ئەو لێژنەیەی پێکهێنرابوو بۆ گوێگرتن لە داواکاری خەڵکی ناوچەکانی کەرکوك و دەوروبەری، هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی نیشاندا بە قەرەبوكردنەوەی خانەوادەكانی شەهیدانی روداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەری دوز خورماتوو و كەركوك و دەوروبەری”.

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، سەبارەت بەبڕی پارەکەش دەڵێتب”بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران، هەر خێزانێكی خاوەن شەهید بڕی پێنج ملیۆن دیناری پێدەدرێت”.

فوئاد عوسمان گوتیشی “لەئێستادا لیژنەکە سەرقاڵی ئەوەیە، لە هەفتەی داهاتوو ئیجرائاتی ئیداری و دارایی تەواو بکات، تاکو ئەوە بڕە پارەیە لە نزیکترین کاتدا بگەیەنێتە خانەوادەی ئەو شەهیدانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com