نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك رایدەگەیەنێت، لابردنی بهرپرسە كوردەکان، لە فهرمانگهى تهندروستى كهركوك لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی شیعەبووە و دەشڵێت “ئەمە پاشاگەردانییە لەناو حکومەتی عێراق”.
فشارى مليشياكانى حهشدی شەعبی و حهشدى توركمانى بۆ گۆڕينى بهرپرسانى كورد له پارێزگاى كهركوك زياتر بووه و لهو چوارچێوهيهدا، بەپێی فهرمانێکی كارگێڕى، دوێنێ لهگهڵ كۆتايى دهوامدا ژمارهيهك بهرپرسى فهرمانگهى تهندروستى كهركوك، كه كورد بوون له پۆستهكانيان دوورخرانهوه و لهجێى ئهوان توركمان و عهرهب دانران.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەحمەد عەسکەری ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، هەواڵی لابردنی ژمارهيهك بهرپرسی كورد لە فهرمانگهى تهندروستى كهركوك له پۆستهكانيان، بۆ نوچەنێت پشتڕاسکردەوە و رایگەیاند “لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی شیعەبووە لە پەرلەمانی عێراق، بە ناوی نیاز معمار ئۆغڵۆ، کە کاندیدی پارێزگای تکریتە، ئێمە داوامانکردووە ئەو کەسە دادگایی بکرێت، چونکە بەهیچ جۆرێك پەرلەمانتاری پارێزگایەکی دیکە ئەو مافەی نییە، دەست وەردان بکات و پێداگری بکات، لەسەر گۆڕانکاری ئیداری لە پارێزگایەکی دیکە”.
عەسکەری ئاماژە بەوەش دەکات، کە ئەمە پاشاگەردانییە لەناو حکومەتی عێراق، ئەندام پەرلەرمانی پارێزگایەکی دیکە بێت و گۆڕانکاری لە پارێزگایەکی تردا بکات، لەهەمان کاتدا سەرۆک و حکومەتەکەشی بێدەنگ بێت، ئەمە ئەبێت چ حکومەتێك بێت؟ دیارە دەستور و وڵات بوونی نەماوە؟
عەسکەری دەشڵێت”ئەو پەرلەمانتارە لەجیاتی ئەوەی چاکسازی لە کەرکوك بکات، با بچێت خەریکی پارێزگاکەی خۆی بێت، کە لێك هەڵوەشاوە و داری بەسەر بەردیەوە نەماوە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك، لەبارەی هەوڵەکانیان لەدژی ئەم جۆرە کارانە، جەختی کردەوە و گوتی “ئێمە دەنگی خۆمان بەرزکردووەتەوە، داومانەتە پەرلەمانتارەکان لە پەرمانی عێراق، بۆئەوەی سکاڵای لەسەر تۆماربکەن، چونکە ئەوە شتێکی نادەستوریی و پێچەوانەی هەموو عورفێکە”.