رێککەوتننامەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران واژۆدەکرێت

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ رێککەوتننامەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی کێڵگەکانی کەرکوک لەنێوان عێراق و ئێران واژۆکرا، کۆمپانیای سۆمۆ-ش دەڵێت “بەمزووانە لەڕێگەی تانکەرەوە دەست بە هەناردەکردنی نەوتەکە دەکرێت”.

لە 16 ـی مانگی ئۆکتۆبەری رابردووەوە زۆربەی زۆری کێڵگەکانی نەوتی کەرکوک لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراقدان، لەوکاتەوە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بە رێگەی بۆڕی هەرێمی کوردستان – جەیهان وەستاوە.

رۆژی شەممە 9-12-2017، جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە عێراق و ئێران رێککەوتننامەی هەناردەکردنی نەوتیان لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بۆ ئێران واژۆکردووە، بە بڕی 30 تاوەکو 60 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەم بڕەش قابیلی زیادکردنە.

لعێبی دەڵێت، نەوتەکە بە رێگەی تانکەر بۆ پارێزگای کرماشان هەناردە دەکرێت، تاوەکو ئەوکاتەی بۆڕی بۆ ئەم مەبەستە رادەکێشرێت، لەبەرامبەردا ئێرانیش هەمان بڕە نەوتیان لە بەندەرەکانی باشووری عێراق پێدەداتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، عەلا یاسری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەر لەمبارەیەوە رایگەیاندو،وە بەمزووانە دەست بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران دەکرێت و ئەو کارە تێچووی گواستنەوەی ئەو نەوتە بۆ باشووری عێراق کەمدەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com