لە سنوری کەرکوک پێنج خۆکوژ خۆیان تەقاندەوە

0

نوچه‌نێت

گوتەبێژی حەشدی شەعبی رایدەگەیه‌نێت، پێنج خۆکوژ دوای گەمارۆدانیان لە تونێلیکدا لە سنووری کەرکوک، خۆیان تەقاندووەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی شەممە 9-12-2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، دوای ئەوەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی سنوری نێوان عێراق و سوریایان بەتەواوی کۆنترۆڵکردەوە، کۆتاییهاتنی شەڕی داعشی لە عێراق راگەیاند.

رۆژی شەممە 9-12-2017، هێزێکی فیرقەی 20 ـی لیوای 16 ـی حەشدی تورکمانی و لیوای 22 ـی بەدر ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی فراوانیان لە شارۆچکەی رەشاد لە باشووری رۆژئاوای کەرکوک ئەنجامدا.

عەلی حوسەینی، گوتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ئۆپەراسیۆنەکە بۆ راودوونانی پاشماوەکانی داعش بوو، لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا تونێلێک و بارەگایەکی گەورەی داعش دۆزرانەوە، پێنج خۆکوژ لەنێو تونێلەکەدا بوون، دوای گەمارۆدانیان خۆیان تەقاندەوە”.

گوتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری کەرکوک ئەوەشی خستەڕوو، هێزە هاوبەشەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای پاشماوەکانی داعش و ئاشکراکردنی ئەو ناوچانەی بۆ هێرشکردن بەکاریاندێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com