تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی هابه‌شی گۆڕان و یه‌كیتی رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی نه‌ك پابه‌ندی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان گۆڕان-یه‌كێتی نه‌بووه، به‌ڵكو خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه، بۆیه پێویسته ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ یەکێتی هه‌ڵپه‌سێرین.
ماوەیەک پێش ئێستا سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان-یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازكرد، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی به‌شێك له ئەندامانی گۆڕانی لێكه‌وته‌وه و داوایان كرد بزووتنه‌وه‌کەیان ته‌نها له ئاستی حزبی دا له‌گه‌ل یه‌كێتی كۆببێته‌وه، نه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش، چونكه یه‌كێتی رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشێلكردووه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ساماڵ عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان-یه‌كێتی، لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان، سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تی به‌شێك له حزبەکەی بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان-یه‌كێتی رایگه‌یاند: من وه‌ك ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان-یه‌كێتی دژی سازكردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بووم و كۆبوونه‌كه‌شم بایكۆت كرد، چونكه پێموایه یه‌كێتی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوانمانی پێشێلكردووه و بۆچوونمان وابوو، کە ئێمه و یه‌كێتی، وه‌ك هه‌موو حزبه‌كانی تر كۆبوونه‌وه بكه‌ین، نه‌ك وه‌ك سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش، پێویسته هه‌تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی پابه‌ندی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوانمان ده‌بێت، رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵپه‌سێرین.
ناوبراو ره‌تیكرده‌وه سازنه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی، كه زیاتر له مانگ و نیوێكی به‌سه‌ردا تێیه‌ڕیوه، به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌وه بێت له‌ناو گۆڕاندا لەسەر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان- یه‌كێتییه‌وه.