تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی كورد له لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ره‌تیانكرده‌وه به پێشنیاری ڕیژه‌ی 32% بۆ هه‌ر پیكهاته‌یه‌كی كه‌ركوك ڕازی بن، به‌لكو پێویسته به پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن پۆسته‌كان دابه‌شبكرێن نه‌ك دابه‌شكاری.
لە لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د. ئه‌مین به‌كر، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عیڕاق، سه‌باره‌ت به پێشنیاری عه‌ره‌ب و توركمان بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، به ریژه‌ی 32% بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك رایگه‌یاند: له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی به‌بێ ڕاوێژ به ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌كه، ئه‌و پێشنیاره‌ی بۆ په‌رله‌مانی عیراق به‌رزكردبووه‌وه، به‌ڵام ئێمه تانه‌مان لێدا و گه‌ڕاندمانه‌وه بۆ لیژنه‌ی یاسایی، چونكه ئێمه ئه‌و پێشنیاره ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به پێشنیارێكی ناده‌ستوری له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین، پێویسته كه‌ركوكیش وه‌ك پاریزگاكانی دیكه دابه‌شكاریه‌كانی به‌پێی ئیستحقاقی هه‌لبژاردن بێت، نه‌ك دابه‌شكاری ناده‌ستوری.
سه‌باره‌ت به هه‌بوونی ئه‌م پێشنیاره و كارپێكردنی له رابردوودا ئه‌مین به‌كر گوتی، ئه‌مە پێشنیاری مام جه‌لال بووه (سەرۆککۆماری پێشووی عێراق) له رابردوودا، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكاتیش له دادگای ئیتحادی تانه‌ی لێدراوه و دادگاش ره‌تیكردووه‌ته‌وه، بۆیه نابێ جارێكی دیكه ئه‌و داوایه بێته‌وه ناو په‌رله‌مان، چونكه پێشتر دادگای ئیتحادی ره‌تیكردووه‌ته‌وه.