سلێمانی: نرخی مانگانەی گواستنەوەی قوتابیان دیاری دەکرێت

0

نوچەنێت

لە سلێمانی نرخی مانگانەی گواستنەوەی قوتابیان بۆ قوتابخانەکانیان بە پاس و تاکسی دیاریکرا و بڕیارە لە ھەفتەی داھاتووەوە کاری پێبکرێت.

لە سلێمانی ٧٠٠ پاس و تاکسی هەن کە ڕۆژانە قوتابیان دەگوازنەوە بۆ قوتابخانەکانیان، کەسوکاری بەشێک لەو قوتابیانە سکاڵای ئەوەیان دەکرد کە هەندێ لە شۆفێران نرخێکی زۆر وەردەگرن لەپای هاتوچۆکردن بە منداڵەکانیان.

قایمقامی سلێمانیش لە فەرمانێکدا رایگەیاند: ئەگەر بەپێی ئەو مەرجانەی دایانناوە، شۆفێری پاس و تاکسییەکان پێوەی پابەند نەبوون، ئەوا ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەکرێنەوە.

بەگوێرەی ئەو فەرمانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەریانکردووە، کرێی گواستنەوەی یەک قوتابی لەناو کۆڵانەکان بە پاس نابێت لە ٢٠ ھەزار دینار زیاتر بێت و تاکسیش ٣٠ بۆ ٣٥ ھەزار دینار.

لەناو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودیش  پاس تا ٣٥ ھەزار دینار و تاکسیش تا ٥٥ ھەزار دینار وەردەگرن، بەڵام لە دەرەوەی شەقامەکە ئەو نرخە بۆ پاس بەرز دەبێتەوە بۆ ٣٥  بۆ ٤٥ ھەزار دینار و تاکسیش ٥٥ بۆ ٧٥ ھەزار دینار.

بەپێی مەرجەکانی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی، پێویستە ئەو پاس و تاکسیانەی قوتابی دەگوازنەوە مۆدیلیان لە ٢٠٠٢ کەمتر نەبێت و سارد و گەرمیان کاربکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com