نوچەنێت
وەزارەتی پێشمەرگە لە وەڵامی لێدوانێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆر به‌داخه‌وه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتێك، كه هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر تیرۆریستان‌دا پێكه‌وه به‌راورد و هاوتا ده‌كات و به شانازییەوە لافی پێ لێده‌دات.
رۆژی ٦-١٢-٢٠١٧، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی پێشکەشکردنی گوتارێکدا لە بەغدا رایگەیاند “یەکخستنی عێراق و رێگریکردن لە دابەشبوون، سەرکەوتنێکی دیکە بوو، کە هیچی کەمتر نەبوو لە سەرکەوتن بەسەر چەتەکانی داعشی تیرۆریستدا”.
وەزارەتی پێشمەرگە لە وەڵامی لێدوانەکەی عەبادی، رایدەگەیەنێت “ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه به سه‌ر داعشدا، كه عه‌بادی ئێستا نازی پێوه ده‌كات، به شاهیدی هه‌موو دونیا، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان نه‌بوونایه، هه‌رگیز به‌دی نه‌ده‌هات، هه‌مان ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی ئه‌گه‌ر گیانفیدایی و به‌رگریی جوامێرانه‌ی ئه‌وان نه‌بووایه، له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، هێزه عێراقییه‌كانی ژێر فه‌رمانده‌یی عه‌بادی، هه‌موو كوردستانیان به ده‌ردی خورماتوو ده‌برد”.
دەقی لێدوانەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:
رۆژی ٦-١٢-٢٠١٧، له لێدوانێكی نابه‌رپرسانه و له بۆنه‌یه‌كی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی، هێرش و داگیركاریی هێزه عێراقییه‌كانی له رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو و رۆژانی دواتردا، به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره له قه‌ڵه‌م دا و پێیوایه هیچی له سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی شكاندنی داعش له عێراق كه‌متر نییه.
به‌ڕێز عه‌بادی داگیركردنی سه‌ربازی و هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كوشتن و ئاواره‌كردنی خه‌ڵكی كه‌ركووك، خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه، رووخاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی خانوو و تاڵانكردنی ماڵی هاوڵاتیانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره له قه‌ڵه‌م ده‌دات و له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا هاوتا و به‌راوردی ده‌كات.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه به سه‌ر داعشدا كه به‌ڕێز عه‌بادی ئێستا نازی پێوه ده‌كات، به شاهیدیی هه‌موو دنیا ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان نه‌بوونایه، هه‌رگیز به‌دی نه‌ده‌هات، هه‌مان ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی ئه‌گه‌ر گیانفیدایی و به‌رگریی جوامێرانه‌ی ئه‌وان نه‌بووایه، له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، هێزه عێراقییه‌كانی ژێر فه‌رمانده‌یی به‌ڕێز عه‌بادی، هه‌موو كوردستانیان به ده‌ردی خورماتوو ده‌برد.
زۆر به‌داخه‌وه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتێك كه هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر تیرۆرستاندا پێكه‌وه به‌راورد و هاوتا ده‌كات و به شانازییه‌وه لافی پێ لێده‌دات. له‌كاتێكدا هه‌مووان چاویان له ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی ئارام و له‌باره بۆ گفتوگۆ و نه‌هێشتنی ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كان، ئه‌م لێدوانه كرۆكی بیركردنه‌وه و هه‌موو ئه‌و رق و قینه ده‌رده‌خات كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان هه‌یانه، به‌ڵام مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان به هیچ كه‌س و هێزێك نه‌شكاوه و ناشكێت.
وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه
٧-١٢-٢٠١٧