تایبه‌ت: نوچه‌نێت
قائمقامی قه‌زایی سه‌یدسادق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركات جؤزه تایبه‌تمه‌نده‌كان له ئه‌وروپاوه گه‌شته كوردستان، سیسته‌می كاره‌بای قه‌زای سه‌یدسادق ده‌بێته سیسته‌می 20 ئه‌مپێری.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دیاری ره‌فیق، قایمقامی قەزای سه‌یدسادق، سه‌باره‌ت به كاتی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێری بۆ سنوری قه‌زاكه رایگه‌یاند: هیچ كاتێكی دیاریكراومان پێ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه بۆ ده‌ستكردن به دانانی ئەو سیسته‌مه بۆ سنوری قه‌زاکە؛ بەڵام گوتراوە، کە هه‌ركات جۆزه‌كان گه‌یشته كوردستان ئه‌وكاته ده‌ستپێده‌كه‌ین.
قایمقامی سه‌یدسادق ناکۆکیان لە گەڵ به‌ڕێوەبه‌رایەتی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات و دەڵێت “ئه‌وان داوایانكردووه جۆزه‌كان 16 ئه‌مپێری بن له باتی 20 ئه‌مپێری؛ چونكه سه‌یدسادق دانیشتووی زۆره، بۆیه ئێمه و خه‌ڵكی سه‌یدسادق به 16 ئه‌مپێر ڕازی نابین”.
لەبارەی جیاوازی نێوان پێنجوێن، كه 20 ئه‌مپێر بۆ هه‌ر ماڵێكە، به‌ڵام سه‌یدسادق 16 ئه‌مپێر لەبەرچاو گیراوە دیاری رفیق گوتی، سنوری قه‌زای سه‌یدسادق زیاتر له 120 هه‌زار دانیشتووی هه‌یه و ناوچه‌یه‌كه، کە له هاوینان له پێنجوێن زیاتر پێویستی به كاره‌با هه‌یه و پێنجوێن دانیشتوانی كه‌مترە؛ پێنجوین 25 میگابایت به‌شیان ده‌كات، به‌ڵام 25 میگابایت بۆ سه‌یدسادق زۆر كه‌مه.