تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت نیه‌تی چاكسازیان نییه و نایانه‌وێ حكومه‌تی كاتی دروست بێت، بۆیه وا باشتره گۆڕان له حكومه‌ت بكشێته‌وه.
دوای رووداوهكاتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مسال، لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبوون، به‌ره‌یه‌كیان داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی ده‌كات، به‌ره‌كه‌ی دیكه‌یان داوای مانه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌تی ئێستا ده‌كات هه‌تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی كوردستان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، قاره‌مان قادر، په‌رله‌مانتای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به داهاتوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناو جكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: کاتێک وه‌فدی سه‌رۆكایه‌تی حوكمه‌ت هاتنه لای گۆڕان، ئێمه له رێگه‌ی وه‌فدی دانوستانكارمانهوه داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی و بچوككردنه‌وه‌ی حكومه‌تمان كرد بۆ ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستوه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام تائێستا به فه‌رمی وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆیه پێموایه ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا، نایه‌وێ چاكسازی بكات و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی نییه، بۆیه باشترین بژارده كشانه‌وه‌یه له حكومه‌ت له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه.
قاره‌مان قادر، ره‌تیكرده‌وه وه‌فدی بزووتنه‌وه‌کەی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی خكومهتی هه‌رێم، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی دابێت له پۆسته‌كانیان، به‌ڵام حكومه‌تی كاتیش دروستبكه‌ین لیستی زۆرینه كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌ت دیاری ده‌كات، كه ره‌نگه پارتی و یه‌كێتی هه‌مان كاندیده‌كانیان هه‌بێت و ئیمه‌ش ناتوانین ره‌تی بكه‌ینه‌وه چونكه زۆرینه‌ن.