حکومەتی هەرێمی فلاندەرزە سەبارەت بە رێوشوێنەکانی بەغدا لەدژی هەرێم ناڕەزایەتی دەردەبڕێت

0

نوچەنێت- ئاژانسەکان

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرز نیگەرانە لە بڕیارەکانی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات و دەڵێت “داوا دەکات حکومەتی عێراق پێداچوونەوە بەو رێوشوێنانەدا بکات”.

هەرێمی فلاندەرز لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە پێگەیەكی گرنگی لە بەلجیكا هەیە. داهاتی ساڵانەی 180 ملیار یۆرۆیە، ئەوەش وادەكات ئەو هەرێمە بتوانێت هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات.
                                         
رۆژی پێنجشەممە 7-12-2017، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی حکومەتی هەرێمی فلاندەرز لە بەلجیکا، نامەیەکی خێرت بۆژوا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرزی پێگەیشت، کە ئاراستەی جەواد هەنداوی، باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی بەلجیکا کراوە. 

بەگوێرەی ئەو نامەیەی بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی فەرمانگەی کاروباری دەرەوەی حکومەتی هەرێمی فلاندەرز لە بەلجیکا نێردراوە “نامەکە بە ئامانجی دەربڕینی ناڕەزایی حکومەتی هەرێمی فلاندەرزە سەبارەت بە رێوشوێنەکانی حکومەتی عێراق لەدژی هەرێمی کوردستان”. هاوکات وێنەیەکی نامەکە بۆ فێدریکا مۆگەرینی، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە نێردراوە. 

خێرت بۆژوا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌رز دڵگرانی خۆی بەرامبەر بە کەمکردنەوەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2018  لەلایەن حکومەتی عەبادی و داخستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت ”ئەم هەنگاوانە کاریگەری زۆریان لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و ناردنی هاریکارییە مرۆییەکان بۆ یەک ملیۆن و نیو ئاوارەی ناوخۆ کە لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن دەبێت”. 

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرز داوا دەکات حکومەتی عێراق پێداچوونەوە بەو رێوشوێنانەدا بکات.  

هاوکات دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سوپاس و پێزانینی دەبڕی بەرامبەر هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا کە بەردەوام پشتگیری هەرێمی کوردستانی لەڕووی سیاسی و مرۆییەوە کردووە و ژمارەیەک پێشمەرگەی برینداری لە نەخۆشخانەکانی فلاندەرز چارەسەرکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com