نوچەنێت
دایكی منداڵه ئهشكهنجهدراوهكهی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ردا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه له ڕقی هاوسه‌ری یه‌كه‌می له منداڵه‌كه‌ی داوه. به‌ڕێوبه‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان دەڵێت “به بڕیارى دادوه‌ر و به گوێره‌ى مادده‌ى 7ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه بۆ دایكه‌كه كراوه‌ته‌وه”.
ره‌وشى ته‌ندرووستى ئه‌و منداڵه هه‌شت ساڵییه، كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ى راپه‌ڕینى شارى هه‌ولێر له ژێر چاودێریدایه سه‌قامگیر بووه و دایكه‌كه‌شى به‌گوێرى حوكمه‌كانى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى ده‌ستگیركراوه.
له‌و باره‌یه‌وه، موقه‌ده‌م ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر، به‌ڕێوبه‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان/ هه‌ولێر بە نوچەنێت-ی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له رێگەى هاوڵاتییانه‌وه ئاگادار كراینه‌وه له باره‌ى ئه‌و حاڵه‌ته‌وه و چووینه‌ته شوێنى رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كى سه‌فین، نزیك كارگه‌ى جگه‌ره و منداڵه‌كه‌مان گواستووه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و دایكى منداڵه‌كه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
موقه‌ده‌م ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر گوتى “به بڕیارى دادوه‌ر و به گوێره‌ى مادده‌ى 7ى یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه بۆ دایكه‌كه كراوه‌ته‌وه”.
سه‌باره‌ت به هۆكاری رووداوەکە، ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر دەڵێت، ئه‌و ئافره‌ته، دوو جار هاوسه‌رگیرى كردووه. له هاوسه‌رى یه‌كه‌مى 3 كوڕى هه‌یه، له هاوسه‌رى دووه‌میشى دوو منداڵى هه‌یه. گوتى “چوار مانگ به‌ر له ئێستا هاوسه‌رى یه‌كه‌مى ئه‌و سێ كوڕه‌ى راده‌ست ده‌كات و ده‌یاندات به‌سه‌ر دایكهكهیاندا.
به‌ڕێوبه‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ئه‌و دایكه له میانى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تایى له به‌رده‌م ئه‌فسه‌رى لێكۆڵه‌ردا دانى به‌وه‌دا ناوه، كه ئه‌شكه‌نجه‌ى منداڵه‌كه‌ى داوه له رقى هاوسه‌رى یه‌كه‌مى و ئه‌وه‌شى گوتووه: “منداڵه‌كه‌ى شه‌و میزى به خۆیدا كردووه و به گوێى نه‌كردووه، بۆیه به‌و جۆره ئه‌شكه‌نجه‌ى داوه”.
لەبارەی هه‌ڵوێستى هاوسه‌رى دووه‌مى، كه ئه‌و منداڵانه له ماڵى ئه‌ودا بوونه، ژیله‌مۆ عه‌بدولقادر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، گومان ده‌كرێت ئه‌ویش ئاگادارى ئه‌و سزا و ئه‌شكه‌نجه‌یه بووبێت، به‌ڵام زۆربه‌ى كات له ماڵ نه‌بووه و له ئه‌رك و ئیشدا بووه.

