تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ده‌نگانه‌ی، كه داوای وازهێنانی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن، خانه‌نشینكراوه‌كانی ناو گۆڕانن، ئه‌گەرنا هیچ كه‌سێك داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له ریكخه‌ری گشتی نه‌كردووه و رازیش نابین به وازهێنانی رێكخه‌ری گشتی له پۆسته‌كه‌ی.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له میدیاكان باس له زیادبوونی گوشاره‌كان له‌سه‌ر عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كرێت، بۆ وازهێنانی له پۆستەکەی.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به بوونی گوشار له‌سه‌ر رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ وازهێنانی له پۆسته‌كه‌ی رایگه‌یاند: له‌ناو جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی و ژووره‌كان و په‌رله‌مانتاران، هیچ كه‌س باسی له وازهێنانی رێكخه‌ری گشتی نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ندێ خانه‌نشینكراوی گۆڕانن، كه به مانگ سه‌ردانی گرده‌كه ناکەن و له ماڵه‌وه پاڵیان لێداوه‌ته‌وه و له‌م جۆره قسه و پێشنیارانه ده‌كه‌ن.
عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به هیچ جۆریك ڕازی نابین عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، چونكه پیاوێكی پاك و ماندووه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بووه كردوویه‌تی.