نوچەنێت
قایمقامی مەخمور رایدەگەیەنێت، تەقینەوەیەک لە کەمپی مەخموری ئاوارەکانی باکوری کوردستان روویدا و ژمارەیەک هاونیشتمانی گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون.
لەنێو کەمپی مەخموری ئاوارەکانی باکووری کوردستان، دوو هەزار و 700 خێزانی ئاوارە دەژین، کە ژمارەیان 12 هەزار و 500 کەسە.
كەمپی مەخمور نزیکەی 60 كلیۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێر دوورە، لە نەوەتەكانی سەدەی رابردوو دروستكراوە و كوردانی ئاوارەی باكووری كوردستانی تێدا نیشتەجێكراون.
رزگار مستەفا، قایمقامی مەخمور بە (رووداو)ی راگەیاند “تەقینەوەیەکی بەهێز لەنێو کەمپی ئاوارەکانی باکووری کوردستان لە مەخموور روویدا و بەپێی ئەو زانیاریانەی لەنێو لیژنەی کەمپەکە بە ئێمە گەیشتوون ژمارەیەکی زۆر ئاوارە گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون”.
قائیمقامی مەخمور لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە گوتی “تاوەکو ئێستا نەزانراوە تەقینەوەکە بەهۆی چییەوە بووە، بەڵام لە لێکۆڵینەوە بەردەوامین و زانیاریشمان بەدەست گەیشتووە، کە بارەگایەکی نێو کەمپەکە بە تەواوی وێرانبووە”.