نوچەنێت: تایبەت
بهرپرسی ئاسایشی قهزای داقوق له كهركوك رایدەگەیەنێت، حهشدی شهعبی دهستی کردووە بەعەرەب کردن لەو ناوچانە، بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە.
لە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، بەهۆی ئەو لەشکرکێشییەی، کە هێزە عێراقی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، بۆ سەر کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجامیاندا و بەهۆ یەوە خەڵکێکی زۆر شەهید و بریندار و ئاوارەبوون؛ هەروەها چەندین پێشێلکاری مرۆیی لەوناوچانە ئەنجامداراوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فاروق ئهحمهد، بهرپرسی ئاسایشی قهزای داقوق له كهركوك لە بارەی هێنانی عەرەب بۆ ئەو ناوچانە رایگەیاند “حهشدی شهعبی دهستی داوهته پهیڕهوكردنی سیاسهتی بە عەرەب کردن، لە ناوچەکانی داقوق و گوندەکانی دەروبەری، بۆ ئەو مەبەستەش، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی عەرەب هێنراونەتە ئەو ناوچانە و لەوێ نیشتەجێ کراون، لەسەر مڵک و ماڵی خەڵکی کورد”.
بهرپرسی ئاسایشی قەزای داقوق گوتی “ئەو عەرەبانەی هێنراون هەر ئەوانەن، کە پێشتر تەعریبی ئەو ناوچانەیان پێکرابوو، لە دوای رزگاری عێراق لە ٢٠٠٣ رایان کرد و مڵک و ماڵی کورد، کە داگیرکرابوو بەجێیانهێشت، بەڵام ئێستا دووبارە دەگەڕێنەوە سەر مڵک و ماڵی کورد، خەڵکی وا هەیە حەوزی ماسی و خانووی هەبووە لەو ناوچانە، ئێستا داگیرکراوە”.
فاروق ئهحمهد دەڵێت “بەشێوەیەکی گشتی دۆخی ئەو ناوچانە بۆ کورد زۆر خراپە و هیچ ئەمنیەتێکی تێدا نییە. هەروەها بە عەرەب کردنەکەی جاران دەستی پێکردووەتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی زەق تر و دڕندانەتر”.
فاروق ئهحمهد ئاماژە بەوە دەکات، ئەو خەڵکەی لە کوندەکانیشەوە هاتوونەتە ناو شار، شەوانە بۆمب و مینیان بۆ دادەنرێت، بۆ ئەوەی لەوێش نەمێنن و چۆڵی بکەن.