نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی نوێترین لێدوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، خه‌ڵكی كوردستان هیچ متمانه‌یه‌كی به‌و قسانه نه‌ماوه و باش له‌وه گه‌یشتووه كه تەنیا بۆ میدیان.
رۆژی سێشەممە 5-12-2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەیدا رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکەن، بەڵام دەبێ وردبینی بکەن. ئاماژەی بەوەش کرد کە لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە و وردبینیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راسپاردووە.
هەر پەیوەست بە مووچە زیاتر گوتی: “لەنێو هەرێمی کوردستان رەخنە هەیە و پێیان راگەیاندووین بەم شێوەیە پارە خەرج مەکەن، چونکە پارەکە دەچێت بۆ لایەنگری لایەنەکان و هاووڵاتیی ئاسایی بەدەستی ناگات، بۆیە پێویستە وردبینی بکرێت”.
لەبارەی کێشە نێوخۆییەکانی هەرێمی کورستانیش رایگەیاند: “سەرەتا داوا لە هەرێم دەکەین کێشەکانی چارەسەر بکات، کێشەیەکی راستەقینە لەنێو هەرێمی کوردستاندا هەیە، ئایا حکومەتی هەرێم نوێنەرایەتی تەواوی هەرێم دەکات؟”.
رۆژی چوارشەممە 6-12-2017، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگەیێندراوێکدا، وەڵامی قسەکانی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی دایەوە، کە لەدوای کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هەفتانەیدا باسی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا وەڵامی عەبادی دەداتەوە و دەڵێت: “عه‌بادی چهندینجارە باسی ئه‌وه ده‌كات، گوایه موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ریكی وردبوونه‌وه‌ن له لیسته‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌ڵام وه‌ك پێشتریش گوتوومانه حكومه‌تی فیدراڵ، تاوەکو ئێستا هیچ لیستێكی له حكومه‌تی هه‌رێمی داوانهكردووه، بۆیه ئاگادارنین و نازانین ئه‌وانه كام لیستانه‌ن، كه حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی خه‌ریكی لێوردبوونهوهیانه؟! خه‌ڵكی كوردستان ئیدی باش له‌وه تێگه‌یشتووه ئه‌وه له لێدوانی میدیایی بترازێ، هیچی دیکە نییه، بۆیه هیچ متمانه‌یه‌كی به‌و قسانه نه‌ماوه”.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌رباره‌ی بابه‌تی ده‌روازه سنوورییه‌كان دەڵێت “به‌پێی مادده‌ی 114ـی ده‌ستووری عێراق، به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵ نییه، به‌ڵكو به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌میشه رامانگه‌یاندووه، كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه”.
بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی حکومەت، وەڵامدانەوەی لێدوانی عەبادی لەبارەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوەیە و دەڵێت “هه‌رچی داخستنی فڕۆكاخهكانە، ئه‌وه سزادانی هاونیشتمانیانی هه‌رێمی كوردستانه، سزادانی ئه‌و نه‌خۆش و پێشمه‌رگانه‌یه له‌كاتی به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان و له عێراق له شه‌ڕی دژی داعشدا برینداربوون و پێویستییان به چاره‌سه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. گەشتكردن له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا، یان شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هێنده ئاسان نییه وه‌ك عه‌بادی باسیده‌كات، هه‌م تێچووی سه‌فه‌ر له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد ده‌كات، هه‌م كاتێكی زۆریان ده‌گرێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بۆچی هاوڵاتییه‌كی به‌غدا، یان نه‌جه‌ف، یان به‌سرا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له شاره‌كه‌ی خۆیه‌وه راسته‌وخۆ سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، به‌ڵام هاونیشتمانییەکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و مافه‌ی نییه؟! ئه‌مه كوێی هاوڵاتیبوونه؟!”.
لەبارەی حکومەت و كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان، کە چەندینجارە عەبادی دەڵێت “نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی کوردستان ناکات”، سەفین دزەیی دەڵێت “كاتی ئه‌وه‌مان نییه باسی ئه‌و هه‌موو كێشه و كه‌موكوڕییانه بكه‌ین، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌ی عه‌بادییه‌وه به‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی گرتوون، ئه‌مه بابه‌تی ئێمه نییه و هیچ سوودێكیشی بۆ ئه‌م دۆخه نییه، ده‌رباره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌وه شه‌رعییه‌تی له په‌رله‌مان و گه‌لی كوردستان وه‌رگرتووه و هیچ پێویستییه‌كی به شه‌رعیه‌تپێدانی خه‌ڵكی دیكه نییه، به‌شێوه‌یه‌كی یاساییش به دوو خولی ته‌شریعی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر هه‌موو كایه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه”.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیکرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه رایگه‌یاندووه، راستگۆیانه و به نیازپاكییه‌وه داوای گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی، كه وه‌ڵام ناداته‌وه و ته‌نیا لەڕێگه‌ی میدیا و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌وه بۆ پڕۆپاگه‌نده نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر به‌رده‌وام باسی چاره‌سه‌ر و لێكگه‌یشتن و ده‌ستوور و هاوڵاتیبوون و ئه‌و ده‌سته‌واژانه ده‌كات، عه‌بادییه، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه هیچ خزمه‌تێك به دۆخه‌كه ناكات و نابێته هۆی چاره‌سه‌رێكی جددی بۆ كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیری”.