نەجیبە نەجیب: ئەوان دەیانەوێت بەزۆرینە پڕۆژەیاسای بودجە لەپەرلەمانەوە تێپەڕێنن

0

 نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای بودجە ٢٠١٨ ی عێراق، خراپترین پڕۆژەیاسایە بەرامبەر کورد، بۆیە ئەوان هەوڵی ئەوەدەدەن بەزۆرینە پڕۆژەیاساکە لەپەرلەمان تێپەڕێنن.

له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، ره‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٨ ی عێراق په‌سه‌ند كرد، تێیدا پشكی هه‌رێمی كوردستان له١٧% كه‌مكرایه‌وه‌ بۆ ١٢،٦٧%، لەئێستاشدا پڕۆژەیاساکە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە و، بەهۆی ناڕابوونی کوردو سوننەکان، تائێستا خوێنەوەی یەکەمی بۆ نەکراوە.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، نەجیبە نەجیب ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، کە هاوکات ئەندامی لیژنەی دارایییە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند”هەموو ئەو بڕیارانەی لە ئێستا دەردەچێت بە دەستی یەك کەسە، کە ئەویش حەیدەر عەبادییە سەرۆکی عێراق، کە هەمیشە بانگەشە بۆ ئەوەدەکات کە بڕیارەکانی دەستوریبن، بەڵام خۆی لە هەموو کەس زیاتر پێشێلی دەستوردەکات”.

لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە، نەجیبە نەجیب، گوتی”هیچ بنەمایەکی دەستوری لە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٨ ی عێراق نییە و ئەوان هەوڵی ئەوەدەدەن، بەزۆرینە پڕۆژەیاساکە لەپەرلەمانەوە تێپەرێنن، کەئەمەش پێچەوانەی دەستورە”.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی، جەخت لە خراپی پڕۆژەیاساکە دەکات و دەڵێت”پڕۆژەیاسای بودجە خراپترین پڕۆژەیاسایە بەرامبەر کورد، بەوەی کە پشکی هەرێم لە ١٧% کەمکراوە بۆ ١٢،٦٧%، هەرێمی کوردستان گۆڕاوە بۆ پارێزگاکانی هەرێم، هەروەها بودجەی پێشمەرگە، کۆمپانیاکان، ئیستسماری و مافەکانی خەڵکی کوردستانی تێدانییە”.     

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com