محەمەد ئیلیخانی: پێویستە فشاری نێودەوڵەتی بخرێتە سەر بەغدا

0

 

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی رایدەگەیەنێت، فشارە نێودەوڵەتییەکان، کاریگەری زۆریان بۆ دەستپێکردنی داناوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەیە.

كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبوون، بەڵام لە دوای ریفراندۆم و روداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر، باشتر دەرکەوتن. حکومەتی عێراق، ئابڵوقەی خستەسەر هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم ئامادەیە بۆ دانوستاندن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، بەڵام بەغدا بە جددی نەهاتووەتەپێش.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، محەمەد ئیلیخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، لە بارەی کاریگەری فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا رایگەیاند”بێگومان فشارە نێودەوڵەتییەکان، گاریگەری زۆریان هەیە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان، ئەوانەی کە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشن، بەتایبەت وڵاتانی هاوپەیمانی کورد لەشەڕی دژی داعش، هەروەها وڵاتانی دۆستی هەرێمی کوردستان وەکو ئەمریکا و فەرەنسا”.

محەمەد ئیلیخانی دەڵێت”لایەنەسیاسییەکانی کوردستان پێیان باشە، بەبێ هیچ فشارێک حکومەتی عێراق، پەلەبکات بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، چونکە حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دانوستاندن و جێبەجێکردنی ماددەکانی دەستور، بۆیە ئەگەر حکومەتی عێراق ساردبێت لەو بابەتە، پێویستە فشار بخرێتە سەری لە لایەن وڵاتانی نێودەوڵەتی و دۆستانی هەرێمی کوردستان”.

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان جەختی لەوەکردەوە، کە دەبێت بە زوترین کات ئەو سزایانە لابدرێن، کە بە سەرخەڵکی هەرێمی کوردستاندا سەپێندراون. بەتایبەت کێشە تەکنیکییەکان، وەکو کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و چارەسەرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق، هەروەها چارەسەرکردنی ناوچەکێشەلەسەرەکان.   

ئیلیخانی ئاماژە بەوەدەکات، تائێستا هیچ وادەیەك دیاری نەکراوە بۆدانوستان، حکومەتی عێراق تەنیا لەراگەیاندن باسی لەدانوستاندنکردووە و، هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە، بۆیە پێویستە ئەوان کاتێك دیاریبکەن بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com