نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، کۆبوونەوەو جەختیان لەسەر پێویستیی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ته‌كنیكی و سیاسی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، كرده‌وه.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەمەە٥-١٢-٢٠١١، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوو. هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی، كردووە.
نێچیرڤان بارزانی، رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ زه‌مینه‌خۆشكردن به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە بووە.