نوچەنێت: تایبەت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كیتی له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانه له هه‌ر كاتێكدابێت، به‌ڵام پێویسته، یاسای هه‌لبژاردنه‌كانیش هه‌مواربكریته‌وه.
رێکەوتی ٢٩-١٠-٢٠١٧، په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنێكی ئاسایی خۆیدا ،ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی بۆ دوو خولی هه‌ڵبژاردنه‌كان درێژكرده‌وه بۆماوه‌ی 8 مانگ، هاوكات هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانیشی بۆ هه‌شت مانگ دواخست.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دلێر ماوه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به پیشخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم له كاتیكدا یه‌كێتی سه‌رقاڵی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یه‌تی رایگه‌یاند، هه‌ركاتێک بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری بكریت و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ریكبكه‌ون یه‌كێتی له‌گه‌ڵیه‌تی، به‌ڵام پیویسته لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران پاكبكرێته‌وه و یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌مواربكریته‌وه.
دلێر ماوه‌تی، هه‌ڵویستی فراكسیۆنه‌كه‌ی بۆ هه‌مواری یاسای هه‌لبژاردنه‌كان ئاشكراكرد و گوتی ، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لیستی داخراوه‌و له‌گه‌ڵ لیستی كراوه‌نین، چونكه له رابردودا كه‌سانی نا شایسته به‌هۆی لیستی كراوه‌وه هاتونه‌ته په‌رله‌مان.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كیتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کە بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كردنی به لیستی داخراو، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆمان كردوه به‌شێكی زۆریان له‌گه‌ل لیستی داخراون. واته ئه‌گه‌ر یاساكه بێته په‌رله‌مان ده‌نگی پێویست دێنێت.