تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی سلێمانی ئاشكرایه ، لای وه‌زاره‌تی دارایی داتاكانی رونه و ئاشكرایه ، شاراوه نییە.
دوێنێ دووشه‌مه ٤-١٢-٢٠١٧، دکتۆرهه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرسەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی، به فه‌رمانێكی نێچیره‌ڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پاریزگاری نوێی سلێمانی ده‌ستبه‌كاربوو.
له لێدوانێكی تاییه‌ت به نوچه‌نێت، ئازاد محەمەد ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری له پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌لایه‌ن پارێزگاری نوێی سلێمانیه‌وه رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه ، هه‌ر گۆرانكارییه‌ك كه بته‌وێ بیكه‌ی پێویستی به دوو شته كه له ئیستادا نین .
سه‌باره‌ت به‌و دوو هه‌نگاوه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگا گوتی، یه‌كه‌م، پیویسته بودجه‌یه‌كی باش هه‌بێت و له‌به‌رده‌ستی پارێزگا بێت. دووه‌م، پیویسته سیسته‌می لامه‌ركه‌زی جێبه‌جیبكرێت و هه‌بێت كه له ئیستادا ئه‌وه‌ش نییه. سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا ده‌پرسیت، ئیدی به‌چی گۆڕانكاری ده‌كرێت كه ئه‌مانه نه‌بن؟
سه‌باره‌ت به سیسته‌می لامه‌ركه‌زی، ئازاد محەمەد ئه‌مین دەڵێت، ڕۆژی ٥-١١١-٢٠١٧، له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان پێدرا كه سیسته‌می لامه‌ركه‌زی دابه‌زیندرێته پاریزگاكانی هه‌رێم وهیوادارین جێبەجێ بكریت، چونكه گه‌نده‌ڵی و رۆتین كه‌مده‌كاته‌وه.