سەرۆکانی ئەمریکا و فەرەنسا، تاوتوێی کێشەکانی کوردستان و عێراق دەکەن

0

نوچەنێت-هەولیر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاو ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، جەختیان لەسەر جارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، لە رێگەی گفتوگۆوە کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٤-١١-٢٠١٧، ماڵپەڕی کۆشکی سپی ئەمریکا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا  باس لە دوا پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئیمانوێل ماکرۆن، دەکات.

لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، باسیان لە کێشەو جیاوازییەکانی نێوان هەولێرو بەغدا کرد. هەردوو سەرۆک هاورا بوون، کە پێویستە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، جیاوازییەکانیان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن.

بەپێی راگەێندراوەکە، سەرۆک ترەمپ و سەرۆک ماکرۆن، باسی رێگەی بەرەو ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووە. هەروەها لە گفتوگۆکەدا جەخت لە هاوپەیمانێتی ئەمریکا و فەرەنسا کراوەتەوە، لە پابەندییاندا بە جێگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com