لە بەریتانیا گەنجێک لەسەر نوسینی کۆمێنت لە فەیسبووک دادگایی دەکرێت

0

ئه‌ژار ئه‌حمه‌د

لە بەریتانیا گەنجێک لەسەر نوسینی کۆمێنت لە فەیسبووک دادگایی دەکرێت

نوچەنێت . هاوڵاتی‌

گه‌نجێك لە بەردەم دادگایەکی بەریتانی ئامادە بوو بە تۆمەتی نوسینی کۆمێنتی “نەشیاو” لەسەر 6 سەربازی کۆچکردووی بەریتانی.

ئەژار ئەحمەدی تەمەن 19 ساڵ بە تۆمەتی نوسینی کۆمێنت و ناردنی نامەی سوکایەتی بە 6 سەربازی بەریتانی لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە تۆمەتبار ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ ئەحمەد نامەی سوکایەتیكردنه‌كه‌ی‌ لەسەر لاپەڕەی پرۆفایلەکەی لە 8ی مانگی نیسانی ڕابردوودا داناوە پاش دوو ڕۆژ لە کوژرانی 6 سەربازی بەریتانی لە تەقینەوەیەکدا لە ئەفغانستان.

دادگاییکردنەکە لە دادگای هودەرسفیڵد ماجسترەیت بەڕێوەچوو بەڵام لەبەر کیشەیەکی یاسایی بۆ 14ی سێپتەمبەر دواخراو ئەحمەدیش بە کەفالەت ئازاد کرا.

کۆمێنتی فەیسبووکەکە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا نوسراوه‌، لەدوای ڕوداوێک کە تێیدا 6 سەربازی بەریتانی لە یەک تەقینەوەدا لە ئەفغانستان کوژران و بە تراژیترین ڕووداو لە دوای ساڵی 2001 لە قەڵەم دەدرێت.

لە نێوان ئەو سەربازانەدا 5 کەسیان تەمەنیان لە نێوان 19 تاوەکو 21 ساڵەو کاتێک کوژران کە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکەیان بە بڕێکی زۆر ماددەی تەقەمەنی چێنراو تەقێنرایەوە.

سەرچاوە: دەیلی مەیڵ

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com