نوچەنێت
نوسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ فراکسیۆنی زەرد و هاوپەیمانانی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە، دوا پێشهاته‌كان و رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخی هەنوکەیی هەرێم، باس دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٤-١٢-٢٠١٧، نوسینگەی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ فراکسیۆنی زەرد و هاوپەیمانەکانی، لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و پارێزگاری هه‌ولێر کۆبونەوه.
تەها بەرواری، بەڕیوەبەری نوسینگەی نێچیرڤان بارزانی، کۆبوونەوەکەی بەڕێوەبردو تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وش و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بەتایبەتی، هەروەها دوا پێشهاته‌كان و رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌و، هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و -وتووێژ له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، دواین هه‌ڵوێستی وڵاتانی زلهێز بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باروودۆخه‌كه هه‌وڵه‌كان بۆ باشتركردنی ره‌وش وگوزه‌رانی هاووڵاتیانی بۆ ئاماده‌بووانی كۆبونه‌وه‌كه شیكرده‌وه.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، بەرواری، پرۆسه‌ی چاكسازی و ته‌بایی و یه‌ك ده‌نگی و به‌یه‌كه‌وە كاركردنی لایه‌نه كوردستانییه‌كانی له‌م قۆناغه‌دا، به‌گرنگ باسکرد.
لای خۆشیانه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن جێگرەکەی و بریارده‌ری ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و له نزیكه‌وه گو‌ێگرتن له گیروگرفته‌كانیان، ئاماژەیان بەکارەکانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هەولێر کرد.

