عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لەلایەن حوسییەکانەوە کوژرا

0

نوچەنێت

عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن، دوای شەش رۆژ شەڕکردن، ئەمڕۆ  لەلایەن حوسییەکانەوە کوژرا.

ئەمڕۆ (دووشەممە ٤-١٢-٢٠١٧) شەش رۆژ بەسەر شەڕێکی سەخت لەنێوان چەکدارانی حوسی و لایەنگرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح تێپەڕی، کە پێشتر هاوپەیمانی یەکدی بوون و ماوەی سێ ساڵە بەیەکەوە شەڕ لەدژی هاوپەیمانیی سەربازیی دژی حوسییەکان دەکەن، کە سعودیە سەرۆکایەتیی دەکات.

ئێستگەی رادیۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆیی یەمەن، کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی یەمەنی لەسەر دەستی حوسییەکان پشتڕاست کردەوە.کوژرانی سەرۆکی پێشووی یەمەن دوای ئەوە دێت، کە هەر ئەمڕۆ حوسییەکان ماڵەکەیان لە ناوەڕاستی سەنعا تەقاندەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، گوللە بەر سەری کەوتووە.

عەلی عەبدوڵڵا ساڵح

– ساڵی 1942 لەدایکبووە 
– لە 1958 تاوەکو 1978 لەناو سوپادا بووە.
– لە 1978دا بە سەرۆکی یەمەنی باکوور هەڵبژێردرا .
– ساڵی 1982 پارتی کۆنگرەی میللی دامەزراند.  
– ساڵی 1990 بووە سەرۆکی کۆماری یەمەن .
– هاوپەیمانێکی گرنگی سەددام حوسێن بوو.
– ساڵی 2012 دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.
–  دەسەڵاتەکانی دایە جێگرەکەی.
– لە کۆنتڕۆڵکردنی سەنعا لە 2015 یارمەتی حوسییەکانی دا.
– لە 2016دا لەگەڵ حوسییەکان هاوپەیمانییان دژی هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن راگەیاند.
– لە کۆتایی تشرینی دووەمی 2017 شەڕی چەکدارەکانی لەگەڵ حوسییەکان دەستیپێکردەوە.
– لە 4ی کانوونی یەکەمی2017  لە یەمەن لەلایەن حوسییەکان کوژرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com