نوچەنێت: تایبەت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دەڵێت، داوا له یه‌كگرتوو- و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ده‌كه‌ین كادیره‌كانی خۆیان بێده‌نگ بكه‌ن ، بۆئه‌وه‌ی ته‌بایی نێوان لایه‌نه ئیسلامییه‌كان به‌رده‌وام بێت.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كادرانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هێرشی راگه‌یاندن ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر، سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاندبوو، کە هیچ كارێكی هاوبه‌ش له‌نیوان لایه‌نه ئیسلامییه‌كان نه‌ماوه.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌بدوڵڵا وه‌رتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی كاری هاوبه‌ش لە نێوان لایه‌نه ئیسلامییه‌كان رایگه‌یاند ، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سستی له به‌ڕێوه‌چونی هه‌نگاوه‌كانی ده‌سته‌ی باڵای كاری هاوبه‌شی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان به‌دیكراوه. ئیستا به‌هۆی ئه‌و شه‌ره ڕاگه‌یاندنه‌ی كادرانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، زیاتر به‌ره‌و سستی چووه. بۆیه داوا له یه‌كگرتوو- و كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ین، كادیره‌كانی خۆیان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی برایه‌تی و كاری هاوبه‌شی لایه‌نه ئیسلامییه‌كای به‌رده‌وام بێت و گرژیه‌كان نه‌هێڵین.
عەبدوڵلا وەرتی، هەروەها دەڵێت، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان دیاری نه‌كراوه، وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له هه‌وڵه‌كانمان به‌ده‌وام ده‌بین، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایەنه ئیسلامییه‌كه و به‌رده‌وامبونی برایه‌تی له نیوانماندا.