محمەد هاودیانی: پشکنین بۆ ناوی خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان لەقۆناغی تەواو بووندایە

0

 نوچەنێت: تایبەت

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی ئەوایان داوە، کە دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ لیستی ناوی خاوەن پێداویستییەتایبەتەکان، موچەکانیان وەکو خۆی لێبکرێتەوە.

پێشتر هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت، کە کارمەندی حکومەت نەبووبێت بڕی ١٥٠ هەزار دیناری لەحکومەت وەردەگرت، بەڵام بەهۆی سیستەمی پاشەکەوتی موچەوە تەنیا ٩هەزار دینار وەردەگرێت، ئەوانەشی کارمەندی حکومەتن تەنیا  ٦٠هەزار دینار وەردەگرن، هەروەها وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەپێی سیستەمێك دەستیکردووە بە پێداچوونەوە بە لیستی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، محەمەد هاودیانی، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی چاککردنی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان رایگەیاند”پێش ئەوەی بڕیاری پێشپشکنین بۆ لیستی ناوی خاوەن پێداویستیەتایبەتەکان،بدەین. مەرجی ئێمە بۆ ئەنجومەنی وەزایران ئەوەبوو، کە دەبێت دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ لیستی ناوەکان، موچەکانیان وەکو خۆی لێبکرێتەوە، ئەوانیش بەڵێنی ئەوەیان دا کەدوای پشکنینەکان بکرێتەوە ١٥٠هەزاردینار”.

محەمەد هاودیانی دەڵێت”هەرکاتێك پشکنین بۆ لیستی ناوەکان تەواوبوو، ئێمە نوسراو بەبڕی ١٥٠ هەزار دینار، بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەکەین، ئەوکاتە لەسەر رەزامەندی ئەوان دەمێنێتەوە”.

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاماژە بەوەشدەدات، کە پشکنین بۆ لیستی ناوەکان لەقۆناغی تەواو بووندایە، تەنها گواستنەوەی بۆ ناو داتابەیس ماوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com