تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ردانی وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رۆژئاوای كوردستان سه‌ركه‌وتوو بووه.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنه‌كانی پارتی، یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، گەیشتنە ڕۆژئاوای كوردستان؛ هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی رۆژئاوایان دا له‌گه‌ل په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه كۆبوونه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شیركۆ حه‌مه ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌شداربوونی سه‌ردانه‌كه، سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مان بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند: سه‌ردانی وه‌فدی په‌رله‌مان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان سه‌ركه‌وتوو بووە وه به ووردی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانمان كرد. له سه‌ردانه‌كه‌ماندا سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردیه‌كانمان كرد، به مه‌به‌ستی نزیككردنه‌وه و رێككه‌وتنیان بۆ ئیداره‌دانی رۆژئاوای كوردستان. ئه‌م هه‌نگاوه‌مان سه‌رتایی بووە و هه‌وڵده‌ده‌ین له داهاتوودا هه‌نگاوی زیاتر و باشتر بنێین به ئاراسته‌ی یه‌كخستنی لایه‌نه كوردیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
شیركۆ حه‌مه ئه‌مین ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، وه‌ك ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مان، كه سه‌ردانی ڕۆژئاوای كوردستان‌مان كرد، راپۆرتی خۆمان ده‌ده‌ینه په‌رله‌مان، بۆئه‌وه‌ی له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوودا په‌رله‌مان هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان.